ئه‌فسانه‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر و ئه‌ژده‌هاک

ئه‌فسانه‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر و ئه‌ژده‌هاک

نه‌ورۆز جێژنی ئازادی کورد یان ده‌ستپێکی ئازارێکی نه‌بڕاوه‌

نه وروز

ئەم وتارە لە چەن بەش پێک­هاتووە. سەرەتا وشەی نەورۆز لە روانگەی فەرهەنگی »دێهخودا» و لە چەن چاوگەوە لێی دەڕوانین. لە بەشی دووهەم چۆنیەتی رەوتی داستانی کاوەی ئاسنگەر و زەحاک (ئەژدەهاک) بە پێی بیر و ڕای نووسەر و شاعیری گەورەی فارس «ئەحمەدی شاملوو» جۆیا دەبین. لە بەشی سێهەم، هەر ئەم مەسەلەیە و پێوەندی نێوان کورد و جێژنی نەورۆز لە بیر و بۆچوونەکانی زانا و رۆشنبینی گەورەی کورد «ئەحمەدی موفتی­زادە» تا و توێ دەکەین و لە دوایین بەش لێکۆڵینەوەیەکمان لە سەر ئەم رووداوە مێژووییانە دەبێت.

نەورۆز: ئه‌م وشه‌ ناوێکی مه‌ره‌که‌به‌ و به‌ دوو شێوه‌ی «نه‌ورۆز» و «نۆورۆز» ده‌وترێ و عەرەبییەکەی «نیروز»ە. رۆژی هەوەڵی مانگی خاکەلێوەیە کە هەتاو بەرەو شوێنی دەسپێکی خاکەلێوە دەگۆسترێتەوە. مانای رۆژی نوێ دەدات کە ئەویش بە دوو جۆرە: یەکیان نەورۆزی گشتی و ئەوی­تر نەورۆزی تایبەتی.

نەورۆزی گشتی رۆژی هەوەڵی خاکەلێوەیە کە گەییشتنی هەتاو بە سەرەتای ئەم مانگە و وەرزی بەهارە. دەڵێن: خوای گەورە لەم رۆژەدا جیهانی خولقاند و هەر حەوت ئاسمانەکەیشی لە تەشقی گه‌ڕان­دا بوون و پنکی هەموو ئەم تەشقییاتە، هەوەڵ رۆژی خاکەلێوە بووە. لەم رۆژەدا فەرمان درا کە بە گەشت و خول دەربێن و ئادەمیشی (ع) لەم رۆژەدا ئافراند، کە وابوو ئەم رۆژەیان نەورۆز ناو لێنا. هەندێک وتوویانە: کە جەمشید هەوەڵ جار ناوی «جەم» بووە و عەرەبەکان بە «منوشلخ» بانگیان دەکرد. بە جیهان­دا دەگەڕا و کاتێک گەییشت بە ئازەربایجان، دەستووری سازکردنی تەختێکی نقێم­بەندی بەسەر شوێنێکی بەرز و بەرەوگەی خۆرهەڵات دەرکرد. خۆیشی تاجێکی نقێم­بەندی لەبان سەر دانا و لەسەر ئەو تەختە دانیشت. هەرکە خۆر دەرکەوت و پرشنگی وە سەر تاج و ته‌ختی کەوت، تیشکێک لەو پەڕی رووناکی وەدی هات؛ خەڵکی لەوە سەرمەست بوون و وتیان ئەمڕۆ رۆژی نوێیە، وە چون لە زمانی پاڵەوی بە تیشک دەڵێن «شید»؛ ئەم وشەیان لە سەر ناوی شا دانا و بە «جەمشید» بانگیان لێکرد و جێژنێکی گەورەیان گرت و لەو بەروارە بەدوا ئەم دابە پەیا بوو. نەورۆزی تایبەتی رۆژێکە کە پێی دەڵێن رۆژی «خورداد» کە لە شەشەمی مانگی خاکەلێوەدایە. لەم رۆژە جەمشید لە سەر تەخت دانیشت و بنیام­گەلی تایبەتی هەرا کرد و داب­گەلێکی جوانی دانا و وتی: خوای گەورە ئێوەی خولقاندووە، دەبێ بە ئاوی پاک خۆتان بشۆن و سوژدە و شوکری بەجێ بێنن، دەبێ هەموو ساڵێ ئەم فەرمانە بە رێوە بەرن؛ کە وابوو ئەم رۆژەیان بە نەورۆزی تایبەتی ناو لێبرد. هەروەها دەڵێن: کە پاشایان هەموو ساڵێ لە نەورۆزی گشتی تا نەورۆزی تایبەتی کە ماوەکەی شەش رۆژە، پێداویستی خەڵکیان بەراوەرد دەکرد، دیل­کراوەکانیان رزگار دەکرد، لە تاوانباران دەبوورین و بە عەیش و نۆش سەرقاڵ دەبوون.

ئه م بابه ته به ته واوی لیره ببینه:

ئه‌فسانه‌ی_کاوه‌ی_ئاسنگه‌ر_و_ئه‌ژده‌هاک1

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: