هەموو سالئ. 20 ی ڕیـبـەندان:سال رۆژی شـەهـید بوونـی گـەورە پـیـاوی ئـەهلی سوونـە (کـاکـە احـمـدی مفـتـی زادە).

به ناوی خوای گه وره…

هەموو سالئ. 20 ی ڕیـبـەندان :سال رۆژی شـەهـید بوونـی گـەورە پـیـاوی ئـەهلی سوونـە ( کـاکـە احـمـدی مفـتـی زادە).

4

کاکه ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده(1993-1933) له زانایانی دینی و تێکۆشه‌رانی ئایینی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران بوو که له ڕۆژھەڵاتی کوردستان چالا کی بووه. ئەو له رێبەرانی به ناوبانگی مه‌زهه‌بی – نه‌ته‌وه‌یی ئیران بوو که ماوه‌یه‌کی زۆر له به‌ندیخانه‌کانی هه‌ر دوو رێژیمی پاشایه‌تی و کۆماری ئیسلامی ئێران تێپه ر کرد. له به‌رچاوترین داخوازیه‌کانی چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران و ژیاندنه‌وه‌ی شوورا له ناو کۆمه‌لگای زۆرینه‌موسوڵمانی ئێراندابوو.

ژیانی ئیسلامی

کاکه ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌ یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ بوو که‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ بێداری/سه‌حوه‌/نه‌هزه‌ی ئیسلامی یان به‌ ئیسلامی کردنی ئیسلام(ئیسلامی سیاسی) و هه‌وڵێکی زۆری ده‌دا که‌ له‌ ژێر تیشکی خوێندنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێرانه‌ بۆ ئیسلامی سوننی، ئیسلام له‌ دۆخی کولتور بۆ دۆخی ئیدئۆلۆژی بگۆزێته‌وه‌، دیاره‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی هاوکاریی نیزیکی له‌ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامیدا کرد به‌ڵام دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرش وه‌کوو هه‌موو شۆڕشه‌کانی جیهان له‌ پاکتاوکردنی دژبه‌رانی دوای شۆڕش بوو به‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قێ‌ و له‌ گلاوێژی 1361 له‌ تاران قۆڵبه‌ست کرا و 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر داسپێنراو دواتر 5 ساڵی تریش له‌ گرتووخانه‌ و له‌ ژووره‌ تاکه‌که‌سیه‌کاندا تووند کرا و سه‌ره‌نجام دوای 10 سال زیندان و تووشبوون به‌ چه‌نده‌ها نه‌خۆشی له‌ گلاوێژی 1371 ئازاد کرا و له‌ 21ی رێبه‌ندانی 1371ی هه‌تاوی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاسیای تاران کۆچی دوایی کرد.

له ‌ئاخرو ئۆخری ده‌یه‌ی 50ی هه‌تاویدا کاکه ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده له‌ ژێر کاریگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جیهانی ئیسلامی به‌گشتی‌و هه‌ر‌وه‌ها گووتاری شۆڕشگێڕی ئیسلامیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ ئێران‌،‌ «مه‌دره‌سه‌ی قورئان»ی – که‌ دواتر به‌ ناوی مه‌کته‌ب قورئان ناوزه‌د کرا – پێشتر له‌ مه‌ریوان‌و دواتر له‌ سنه‌ دامه‌زراندو داوای ئیسلاحی له‌ بواری فێرکاری‌و راهێنانی دینی‌دا پێشکه‌ش کرد که‌ وا وێده‌چێ کاک ئه‌حمه‌د ده‌یهه‌ویست له‌و مه‌دره‌سانه‌ دا به‌ره‌یه‌کی شۆڕشگێڕ به‌ تێڕوانینێکی شۆڕشگێڕانه‌ی رادیکاڵ له‌ پڕۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌ن‌دا، به‌رهه‌م بێنێ، چوونکه‌ ئه‌و له‌ دوای لادانی شۆڕش له‌ ئامانجه‌کانی سه‌ره‌کی خۆی ده‌یگووت که‌ ئینقلاب زۆر خێرا به‌ بێ زه‌مینه‌سازێکی درێژخایه‌ن ده‌ستی پێکرد، هه‌ر بۆیه‌ش به‌ لاڕێ‌و ئینحراف‌دا ڕۆیی. له‌لایه‌کی‌تره‌وه‌ ڕه‌هه‌ندێکی دیکه‌ی، به‌رنامه‌ی ‌کاک ئه‌حمه‌د، هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ گشتی‌یه‌ ده‌رویشت که‌ رابوونی سه‌له‌فی‌گه‌ری (گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئیسلامه‌ پاکه‌ بێگه‌رده‌که‌ی سه‌ره‌تای ئیسلام‌و خیلافه‌تی راشیده‌) له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیست دا ته‌رحی کردبوو. له‌ ڕاستیدا گووتاری میللی- مه‌زهه‌بی، کاک ئه‌حمه‌د زۆر قسه‌ هه‌ڵده‌گرێ‌و ده‌بێ له‌ باسێکی تایبه‌تدا تاووتۆێ بکرێ، به‌ڵام لێره‌وه‌‌ ئاماژه‌یه‌کی کورت، به‌ گرینگترین خاڵه‌کانی ده‌ده‌ین:

زیندوو کردنه‌وه‌ی سیسته‌می شوورا له‌ ئاستی ده‌سه‌ڵات له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌روه‌.
هه‌وڵدان بۆ یه‌کێتی شیعه‌ و سوننه‌ و دوره‌په‌رێزی له‌ ئیختلاف‌و‌ مه‌زهه‌بگه‌رایی.

رخنه‌ گرتنێکی زانستیانه‌ له‌ سه‌ر مارکسیزم که‌ به‌ نووسینی په‌ڕاوی دیالکتیکی ئیسلامیی ده‌رکه‌وت ئه‌م پیاوه‌ له‌ مارکسیزمناسیندا ده‌ستی هه‌یه‌.

ره‌خنه گرتن‌ له‌ دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌ به‌ گشتیی و به‌تایبه‌ت‌ کۆی ئه‌و شێخ و مه‌شایه‌خه‌ که‌ له‌ ته‌سووف‌و عیرفان‌ وه‌کوو ئامرازێک له‌ ئایین بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ماددیه‌کانیان که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت‌و شه‌رمه‌زار کردنی ئه‌و مه‌لایانه‌ی که‌ به‌ باوه‌ڕی کاکه ئه‌حمه‌د دینیان به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ شیاوه‌‌ به‌ خه‌ڵک رانه‌گه‌یاندوه‌‌و چینێکیان به‌دیهێناوه که‌ له‌ ئیسلامی سه‌ره‌تا دا بوونی نه‌بووه‌ و پیاوانێک به‌ ناوی« پیاوی ئایین» نه‌بووه‌‌و نابێ ببن‌.‌ گرینگترین لایه‌نی به‌رنامه‌ی کاک ئه‌حمه‌د، هه‌وڵدانێکی چروپڕی پڕاتیکی ئه‌و بۆ جێگیرکردنی ره‌وشت‌و ئه‌خلاقی ئیسلامی له‌ جێگه‌ی ئه‌خلاق‌و نه‌ریتی ئه‌شرافی و چینایه‌تی.

دروستکردنی گووتارێکی هاوچه‌شنی شه‌ریعه‌تی به‌ ته‌رحی بیرۆکه‌ی سوننی ئه‌مه‌وه‌ی- سوننی نه‌به‌وی‌ له‌ هاوسه‌نگیی له‌گه‌ڵ ته‌رحی شیعه‌ی سه‌فه‌وی- شیعه‌ی عه‌له‌ویی عه‌لی شه‌ریعه‌تی.

دیدی ره‌خنه‌یی سه‌باره‌ت به‌ مێژوویی ئیسلام‌و ره‌خنه‌ له‌ کرده‌وه‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش بۆ وێنه‌ ره‌خنه‌ی تووندی کاک ئه‌حمه‌د له‌ موعاویه‌ی کوڕی ئه‌بووسۆفیان. کاک ئه‌حمه‌د- له‌ ژێر کاریگه‌ری زانای ئیسلامی پاکستانی ئه‌بولئه‌علای مه‌ودودی- پێی وا بوو، ئه‌و خیلافه‌تی کردۆته‌ پاشایه‌تی (ملووکیه‌ت) میراتی.

له‌ ژێر کاریگه‌ریی مارکسیزم‌، وه‌کوو پارادایمێکی زاڵی سه‌رده‌م، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌واو هه‌ژارانه‌ و پڕۆڵتارانه‌ی له‌ ده‌قه‌ ئایینیه‌کان ده‌کردو ده‌یگووت که‌ ئێمه وه‌کوو کورد له‌ دوای شۆرشی 1357،‌ سته‌می چینایه‌تی، مه‌زهه‌بی و میللیمان لێده‌کرێ. هه‌ڵبه‌ت به‌شێکی ئه‌و خوێندنه‌وانه ‌چه‌شنه‌‌ په‌رچه‌کردارێک بوو به‌رانبه‌ر به‌ چه‌په‌کان که‌ مارکسیزمیان به‌ ده‌وای هه‌موو ده‌ردان ده‌زانێ‌و دینیان به‌ مایه‌ی دواکه‌وتن‌و ئامرازێک بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی پڕۆڵتاریا ده‌زانێ‌و هه‌ر ئاوه‌ها باوه‌رێکیشیان به‌ چه‌مکگه‌لی نه‌ته‌وایه‌تی، دێمۆکڕاسی، مافی مرۆڤ و… هه‌بووو پێیان وا بوو که‌ ئه‌م چه‌مکانه‌ بۆ‌ چه‌واشه‌کاری و فریودانی خه‌ڵک ده‌کار دێن‌و وه‌کوو ئامرازگه‌لێک، له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ر بوونی به‌رژه‌وه‌ندی، بۆرژوایه‌‌کان دان.

کاکه ئه حمه د کەسێک بووە کـەتەواوی تـەمە ن و ژیـانی هەوڵ و تئ کۆشان بووە بۆ ژیانـەوەی ؛ (دیــن ) بـەشـێوەیـەکـی دروسـت گـەڕانـەوە ی قورئــان.. بـۆ ناو خـەڵکی هەژارو تـەنیـا ڕێگەی نەجاتی میـلەتـی کورد و میلـەتانی دیـکەی گـەڕانـەوە و حالـی بوون لـە قورئـان هەر لـەسـە رئـەم ئـەسـاسـە بـزوتـنەوەی ( مـکـتـب قوررئـانـی) لـە سالی ۱۳٤۲ ی شـەمسـی دامـەزرانـد.
بۆ پـەروەردەو پیـگەیـاندنـی چـینێک کـە بەلێن بدەن بە شێوەیەکی دروست مکتەبی بن یـانی ڕاستەقینە لەگەڵ مکـتبی ئـیسلام پـەیـوەنـدی بگرن . ببن بـەنموونـە بـۆ فـکری ئـیسلامی وەک ( پیـغـەمبـەر . د.خ )یـارانـی بەوەفای مکـته بی قورئـان بن. – کـاکـە احمد- دوای ئەشکـەنجەو ئـازارێکی زۆر لـە 20 رێبەندانی سالـی ۱۳۷۱دا لـە نەخۆش خانـەی ئـاسـیا)ی تـاران. وەفاتـی کرد

ڕێگەکەی بەردەوام بــێ.

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: