ڕوونکردنه‌وه‌و تێبینی و شه‌رحێ کاکه ئه‌حمه‌دی مفتی زاده سه‌باره‌ت به مانگ دیتن و رۆژووگرتن و جه‌ژنکردن..

ڕوونکردنه‌وه‌و تێبینی و شه‌رحێ کاکه ئه‌حمه‌دی مفتی زاده سه‌باره‌ت به مانگ دیتن و رۆژووگرتن و جه‌ژنکردن…

ئه‌گه‌ر له‌بيرتان بيت خۆشه‌ويسته‌كانم له‌ساڵگه‌ێ له‌مه‌وبه‌را،له‌هه‌ر مه‌و‌قيعيه‌تێكا ئێمه‌كارمان ئه سله ن به‌تقويم نه‌بووه‌.چونكه‌شه‌ريعه‌تی ئيسلامی كاری به‌تقويم نيه،قوانينێكی هه‌س شه‌ريعه‌تی ئيسلام،تیبقی ئه‌و قه‌وانينه ‌موسڵمان ئه‌شێ ڕه‌فتار بكات،(تقويم سه حیح نوسیبیتی یان غه له ت نوسیبیتی).

بڕێ وه‌ختيش له‌جه‌ژنه کانا قانونگه‌لێ ئيسلاممان ته وزیح داوه،مه جموعه ن له‌باره‌ی ڕؤژگه‌لی دينيه‌وه،(چ جه‌ژنگه‌ل،چ ڕه‌مه‌زان چ هر مناسبه‌تێكی تر).

دوو قاعيده‌مان هه‌س كه‌دانشمه‌نگه‌لی ئيسلامی به ‌ئیجتهاد خؤيان له‌قورئان و سونه‌ت ئیستمباتيان کردوه،قاعيده‌يه‌ك ئه‌مه‌یه‌ كه‌ حه‌ساو له‌سه‌ر ئوفوق و مه‌تله‌ع وڵاته کان ئه‌كه‌ن،به‌شیوه ی ساده،ئه‌زانين مه‌سه‌له ن ئه لئان‌ له‌شاری سنه، سه‌عات ١٠ی به‌ر له‌نيمه‌ڕویه،له‌به‌عزه جێ يه‌كا پێنج شه‌ش سه‌عات له‌خؤرهه‌ڵات لاي داوه،له‌به‌عزێ جێگا ١٠ سه‌عات لای داوه، له‌به‌عزێ جێگا هێشتا ئه‌وه‌ڵ به‌يانيه،له‌به‌عزێ جێگا نيمه‌ی شه‌وه،ئا به‌و جۆره‌ كوره‌ی زه‌مين ئوفوقه کانی (يانی شه‌و و ڕؤژو به‌يانی و ئێواره‌کانی) فه‌رق ئه‌كات،گشتی به‌يه‌كه‌وه‌ناوێته‌به‌يانی و گشتی وه‌به‌يه‌كه‌وه‌نابێته‌شه‌و،وه‌به‌چاو عاديش ئه‌وێنين مانگ يه‌ك شه‌وه ‌به‌ينی له‌ته‌ك خووره‌تاوا كه‌مه،خۆره‌تاو ئه‌نيشێ،شتێكی پێ ئه‌چێ وه‌شوێنيشيا مانگ ئه‌نيشێ،وه‌لی شه‌و دووه‌م مانگ شتی فاسله‌ئه‌گری،شه‌و سی يه‌م هه‌ر وا،شه‌وی چواره‌م هه‌روا،ئه‌وێنين له‌شه‌و چوارده،خۆره‌تاو ئه‌نيشێ تازه ‌له‌وسه‌ره‌وه ‌مانگ هه‌ڵدێ،وه‌هه‌ر به‌و جۆره‌چكه‌چكه‌ فاصله‌ی مانگ له‌ته‌ك خۆرا له‌وسه‌ره‌وه‌ نزيك ئه‌وێته‌ۆ،ئه‌م گشت شته‌ساده ‌تماشا ئه‌كه‌ين حاليمان ئه‌وێ له‌ معنای ئوفوق يا متالع كه‌ئیستلاحیکه‌له‌فقهی‌ ئيسلاما.

نه‌زه‌رێ عیده یه ک له‌ دانشمه‌نده کان ئه وه یه، چونكه‌ هه ر چه‌ ‌زه‌مان ئه‌گوزه‌رێ،فاسڵه‌ی مانگ(كوره‌ی مانگ)له‌ كوره‌ی خۆره‌تاو فره‌ ئه‌وێته‌و،يانی:مه سه له ن ئه‌يمشه‌و ئه وه لی مانگ عربی بێت له‌ بان شار سنه‌وه‌ ١٠ ده‌قيقه‌ دوای خۆر نيشتن مانگ ديار بێ،وه‌ختێ ئه‌گه‌يته‌ (مراكيش) تماشا ئه‌كه‌ی ١٥؛٢٠ ده‌قيقه‌ دوای خۆر نيشتن هر مانگ دياره،ئه‌گه‌يته‌و مه سه له ن ئه‌مريكا فره‌ فره‌ مانگ فاصله‌ ئه‌گرێ،له‌به‌ر ئه‌مه‌ قانونیک فوقه‌های ئيسلام ئيستنباتيان كردوه‌،هر وڵاتی كه‌ هاوئوفوق بن حوكوميان وه‌سه‌ يه‌ك،ئوفوق وه‌ پای چه‌ ده‌رئه‌كه‌فێ؟يا نه‌خشه‌ی جوگرافی دانن،يا كوره‌يه‌ك كه‌ خه‌تكێشی كرياوێ داينێن،تماشا بكه‌ن خه‌تگه‌لێ له‌ قوتب شماله‌وه‌ كێشراوه‌ بۆ لای قوتب جه نوب،هرچيه‌ك‌ له‌ بان خه‌تێكه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ پێی ئێژن هاوئوفوق، هه‌رچيه‌ نزيك بێت به‌يه‌ك خه‌ته‌وه‌ هاوئوفوقه،يانێ چه؟يانی به‌يانی و ئێواره‌يان وه سه‌ يه‌ك،هه‌رچه‌ن فاسله‌شيان له‌ يه‌ك فره‌ دوور بێت،فاسله ی جوگرافيايي له‌ له‌حازی ته ی زه‌مينه‌وه‌ فاصله‌يان فره‌ بێت ولێ ئه‌مانه‌ پێيان ئێژن هاوئوفوق،مه سه له ن،خه‌تێ له‌ قوطب شماله‌وه‌ تێ له‌ (فه رز فه رمون)شاری سه‌قزه‌وه‌ ڕه‌ت ئه‌وێ،تێ له‌ شاری سنه‌وه‌ ڕه‌ت ئه‌وێ،له‌ لای كۆيته‌وه‌ ڕه‌ت ئه‌وێ،لای ڕياضه‌وه‌ ڕه‌ت ئه‌وێ ،ئه‌مانه‌ گشتی پێی ئێژن هاوئوفوق،هر چه‌ن فاسله ی جوگرافييان فره‌س،شار همدان ئه‌گرينه‌ نه‌زه‌ر،يان له‌وسه‌ره‌وه‌ مه سه له ن شاری موصڵ ئه‌گرينه‌ نه‌زه‌ر،ئه‌مانه‌ فاصله‌يان به‌ قه‌و ئه‌يره‌ تا ڕياض نيه‌ ،فاصڵه‌ كه‌متره‌ .ئه‌مما له‌ خه‌ته‌كان دوور ئه‌كه‌وێتۆ ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌ملائولا،پێی نايه‌ژن هاوئوفوق.

هاوئوفوق به‌ئیعتباری شمالی جنوبه،يانی خه‌تێ له‌ قوتب شماله‌وه‌ بكێشی بۆ قوتب جنوب،هر چيه‌ك له‌ بان يه‌ك خه‌ته‌وه‌ قرار بگرێت يا نزيك بێت له‌و خه‌ته،پێی ئه‌لێن هاوئوفوق،ولی ئه‌گه‌ر كه‌فته‌ ئه‌م شان و ئه‌و شانی خه‌ته‌كه‌ شتێك دووره‌و كه‌فته‌و،ئه‌و وه‌خته‌ پێی نايه‌ژن هاوئوفوق،ئه‌مه‌ قاعيده‌ی ئه‌فوقه‌ له‌ فقهی ئيسلاميا.

فره‌يه‌ك له‌ دانيشمه‌ندگه‌لی ئيسلامی عه‌قيده‌يان ئه‌وه‌سه:له‌ هه‌ر جێگه‌يه‌كا،مانگ ڕوئيه‌ت بكرێ بۆ ته‌واو هاوئوفوق گه‌ل ئه‌وێته‌ مه‌دره‌ك،وه‌ تبقی ئه‌و قاعيده‌ كه‌ وتمان هه‌رچه‌ زه‌مان بگوزه‌رێ مانگ فاصڵه‌ی له‌ خۆره‌تاو زياتر ئه‌وێته‌و بۆ‌ وڵاتگه‌لی غه‌ربيش ئه‌وێته‌ مه‌دره‌ك،يانی ئه‌گه‌ر له‌ شاری سنه‌دا مانگ ڕوئيه‌ت بكرێ به‌و خه‌تا بڕؤ تا قوطبی شمال ،به‌و خه‌تا بڕؤ تا قوطبی جه‌نوب بۆ گشتی مه‌دره‌كه،وه‌ هه‌روه‌ها هه‌رچی ئه‌كه‌فێته‌ غه‌رب ئه‌و خه‌ته‌وه‌،چونكه‌ هه‌رچه‌ زه‌مان گوزه‌ريا مانگ خاستر زاهير ئه‌وێ، ولكين ناوێته‌ مه‌دره‌ك بۆ هه‌مه‌دان،ناوێته‌ مه‌دره‌ك بۆ وڵاتگه‌لی شه‌رقی.ئه‌گه‌ر له‌ هه‌مه‌دانا بوێنرێ مه‌دره‌كه‌ بۆ ئێمه‌و بۆ ئه‌ولاتر وه‌لێ له‌ هه‌مه‌دانا ئه‌وێنرێ بۆ شه‌رق هه‌مه‌دان ناوێته‌ مه‌دره‌ك، ئه‌مه‌ قاعيده‌ی ئيتحاد يا ئيختلاف ئوفوق يا ئيختلاف مه‌تالع .هه‌وڵمدا فره‌ فره‌ ساده‌ بێژمی بۆ مناڵه‌ خؤشه‌ويسته‌كانيشم كه‌ له‌ وه‌زعی جوگرافيايی و ئه‌م ئيستڵاحاته‌ به‌ڵه‌و نين حاڵيان بوێ ،أن شاء الله حاڵيان بووه.

يه‌ك ڕه‌ئيی تريشمان هه‌س كه‌ ئيتحادێ ته کلیف ئه‌گرێته‌ نه‌زه‌ر نه‌ مه‌تالع،ئێژێ چه؟ئێژێ كه‌ موسوڵمانگه‌ل ئه‌شێ ته‌كليفاتيان به‌ يه‌كه‌وه‌ شروع بكه‌ن، به‌يه‌كه‌وه‌ ته‌واوی بكه‌ن.په‌س له‌ هه‌ر كوێنه‌يه‌كدا له‌ عاڵه‌مێ ئيسلاما مانگ ڕوئيه‌ت كريا ئه‌وه‌ وه‌سه‌ له‌ ته‌واو سه‌رزه‌مينی ئيسلاما وه‌سه، بۆ ته‌واو موسوڵمانگه‌ل ڕوئيه‌ت كرياوێ.

ئێمه‌ ئه‌م دوو دانه‌ ڕه‌ئيمانه‌ هه‌س،ئيستمباتێ باش و دروست ئه‌مه‌سه‌ كه‌ ئه‌م دوو ڕه‌ئيه‌ هه‌ر كامێكی له‌ جێگه‌يه‌كا به‌كار ئه‌خوا، ئه‌ز جومله،ئه‌و ڕه‌ئيه‌ كه‌ به‌حث له‌ باره‌ی ئو‌فوق و مه‌تالعه‌وه‌ ئه‌كات بۆ ڕه‌مه‌زان باشه، چونكه‌ له‌ ڕه‌مه‌زانا ته‌كليف به‌ پای هیلال شروع ئه‌وێ بۆ هه‌ر كه‌سێ له‌ مه‌نته‌قه‌ی خۆيا.وه‌لێ بۆ جه‌ژنێ قوربان باش نيه‌ ،بۆچه؟ چونكه‌ جه‌ژنێ قوربان فقط جه‌ژنێ مه‌راسمێ حه‌جه‌ هيچێ تر نيه.ئێمه‌ له‌ جێگه‌ی خۆمانا له‌ هه‌ر كوێنێ له‌ عاڵه‌ما بين ته‌كليف ڕۆژووێ ڕه‌مه‌زان هاوه‌سه‌رمانۆ ،به لام جه‌ژنێ قوربانێ ئێمه نیه‌ ،جه‌ژنێ حاجيه‌كانمانه،حاجيه‌كانمان له‌سه‌رانسه‌رێ عاڵه‌مێ ئيسلامه‌وه‌ هالنه‌ مه‌ككه‌ مه‌راسيمێ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن،له‌و ڕۆژا وا ئيحرام ئه‌كه‌نه‌و ، وا حه‌لق و تحسير ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌ ئيصڵاحێ ساده‌ ،ئيصڵاح ئه‌كه‌ن(سه‌رو ڕيش ئه‌تاشن به‌ ئيصڵاح كوردی خؤمان)،ئه‌و ڕۆژه‌ ڕۆژ جه‌ژنێ ئه‌وانه‌،ئه‌گه‌ر وابێ بۆ جه‌ژنێ قوربان چونكه‌ جه‌ژنێ قوربان هه‌ر به‌ ده‌ستورێ قورئانيش فقط عيباره‌ته له‌و مه‌راسيمه‌و هيچێ تر نيه. ئێمه‌ نه‌زه‌رمان ئه‌وه‌سه‌ كه‌ له‌ جه‌ژنێ قوربانا هاوكاری بكه‌ين له‌ ته‌ك حاجيه‌كان خۆمانا ،ئه‌وان كه‌ی جه‌ژن شروع ئه‌كه‌ن ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان ، ئه‌وان كه‌ی ته‌كبير شروع ئه‌كه‌ن ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان .

له‌ ساڵها له‌مه‌وبه‌ره‌و ئه‌م عقيده‌ی خۆمه‌ ئيعلام كردوه كه‌ بۆ ڕه‌مه‌زان تابعی ئه‌و ڕه‌ئيه‌ بين كه‌ حه‌زره‌ت شافعی و فره‌يه‌ له‌ دانشمه‌ندان ئه‌فه‌رمون كه‌ به‌ پای مه‌تالع و ئوفوقا تكلیف مه‌علوم ئه‌بێ،وه‌لێ بۆ جه‌ژن قوربان تابع ئه‌و ڕه‌ئيه‌ بين كه‌ حه‌زره‌تی ئه‌بو حه‌نيفه‌ و فره‌يه‌ترله‌ دانشمه‌ندان ئه‌فه‌رمون كه‌ ئيتحادێ ته کلیف مه‌تره‌حه.ئيتحادێ تكلیفه‌كه‌ش به‌ پای كوێنه؟ به‌ پی ئه‌و جێگه‌ وا ئه‌سڵی جێگه‌ی مه‌راسيمێ حه‌جه‌،ئه‌سڵی جێگه‌ی عه‌ره‌فه‌س،ئه‌سڵی جێگه‌ی جه‌ژنێ قوربانه.ئاخر ئێمه‌ ڕۆژێ به‌ر له جه‌ژنێ قوربان مه‌گه‌ر پێی نايه‌ژين عه‌ره‌فه؟ها له‌ نه‌زه‌رتانا .(ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌غله‌به‌ن بۆ ڕۆژێ به‌ر له‌ جه‌ژنێ ڕه‌مه‌زانيش ئێژن عه‌ره‌فه‌ ئه‌مه‌ ئيشتباهه)،به‌ر له‌ ڕۆژێ جه‌ژن ناوێته‌ عه‌ره‌فه.ڕۆژێ به‌ر له‌ جه‌ژنێ قوربان عه‌ره‌فه‌س.بۆچه‌ پێی ئێژن عه‌ره‌فه؟بۆمه‌ حاجيگه‌ل ئه‌چن له‌ عه‌ره‌فاتا ئه‌وێسن،ئه‌و ڕۆژه‌ عيباده‌تيان له‌ عه‌ره‌فاتا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن .ده‌ی براكانم!خۆيشكه‌كانم! ئێمه‌ ڕۆژێ عه‌ره‌فه‌ سونه‌تێ ڕۆژوو ئه‌گرين،ڕۆژووی سونه‌تێ عه‌ره‌فه‌ ئه‌گرين ،كه‌ی صحيحه؟وه‌ختێ صحيحه‌ كه‌ حاجيه‌كانمان له‌ عه‌ره‌فاتا بن،ئه‌گه‌ر نه‌ون ئيتر چ عه‌ره‌فه‌يه‌ك.مه‌سه‌له‌ن ئيمڕۆ وه‌ حساو تقويم ئه‌وێته‌ عه‌ره‌فه‌ يانی ڕۆژێ به‌ر له‌ جه‌ژنه‌،كوا؟عه‌ره‌فه‌ ته‌واو بوو ئيمڕۆ خه‌ريك جه‌ژنن.كه‌ی ئيتر ئه‌م ڕۆژووه‌ ئه‌شێ پێی بێژين عه‌ره‌فه؟ عه‌ره‌فه‌ به‌و ئيعتيباره‌سه‌ كه‌ حاجيه‌كان هان له‌ عه‌ره‌فاتا ،ده‌ی خۆ ئيمڕۆ حاجی نيه‌ له‌ عه‌ره‌فاتا چۆن ئێمه‌ ناوی ئه‌نێين عه‌ره‌فه؟دوێكه له‌ عه‌ره‌فاتا بوون په‌س دو‌ێكه‌ عه‌ره‌فه‌ بوو.

ئه‌مه‌ قانونێكه‌ كه‌ له‌ ساڵها له‌مه‌وبه‌ره‌و وتومه‌ وه‌ مه‌سه‌له‌ی تازه‌یه‌ك نيه‌ ،جاران هه‌ر به‌ پی ئه‌م ته‌كليفه‌ دينيه‌ ئێمه‌ ڕه‌فتارمان ئه‌كرد،ئيمساڵ ڕه‌مه‌زان وا پای كه‌فت كه‌ جه‌ژنێ ڕه‌مه‌زانمان موافق بوو له‌ ته‌ك ته‌قويمێ ئێرانا، ئيتفاقی وا هه‌ل كه‌فت،ئه‌م ده‌فعه‌ تقويم دروست هات،بۆچه؟چونكه‌ تێێلفۆنم كرد له‌ قازی القوزات كوه‌يت قسه‌م كرد له‌ ته‌كيا،وتی ئێمه‌ كه‌ ڕه‌مه‌زانمان شروع كردگه‌ به‌ ئوفوقێ خودێ كوه‌يت نه‌ووه‌ چونكه‌ كوه‌يت هاوئوفوق ئێمه‌س ،به‌ ئوفوق وڵاتگه‌لێ غه‌ربی ‌ بووه‌ ،ئه‌گه‌ر وا بێ ئێمه‌ به‌ ڕه‌ئيی حه‌زره‌تێ شافعی ڕه‌فتارمان كردگه،ڕه‌مه‌زانمان ڕۆژێ دوای ئه‌وان شروع كردوه،که واته جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانيشمان ڕۆژێ دوای كوه‌يت شروع كرد،چونكه‌ كوه‌يت به‌ ئوفوق خۆی نه‌يگرتوو، به‌و ڕه‌ئيه‌‌ی حه‌زره‌ت ئه‌بو حه‌نيفه‌ گرتوبوی،چاوی له‌ وڵاتگه‌لێ عه‌ربيی بڕيبو،ئێمه‌ چاومان له‌وان نه‌بڕی،به‌ ڕه‌ئيه‌كه‌ی حه‌زره‌ت شافعی ڕه‌فتارمان كرد،ڕۆژێ ديرتر ڕه‌مه‌زانمان شروع كرد،ڕۆژێ دێرترجه‌ژنمان كرد كه‌ موافق كاتۆ له‌ ته‌ك تقويما،به‌عزێ له‌ موسوڵمانگه‌ل وتوييان ئه‌مه‌ چونكه‌ جاران حكومه‌ته‌كه‌ فاسد و شاهه‌نشاهی بوو!!!،(ئيستمباتێ زه‌ريف له‌ ڕووی خۆش زه‌وقيه‌و)، ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو فڵانه‌ كه‌س مخاله‌فه‌تمی ئه‌كرد و ڕه‌سم ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی ئه‌گۆڕا ،وه‌لێ ئيمساڵ چونكه‌ حكومه‌ته‌كه‌ ئيسلامييه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ جه‌ژنه‌كه‌ی له‌ ته‌ك ئه‌وانا كردوه!!!،ئه‌مه‌ خۆش زه‌وقيه‌ وه‌لێ واقيعيه‌تێ نيه،واقيعيه‌ت ئه‌وه‌ یه‌ كه‌ حقايقی دينی ته حتی تأسيری ئه‌م ملاحظة سياسيگه‌له‌ قه‌رار ناگرێ.

حكومه‌ت ئيسلامی بێت يا غه‌يره‌ ئيسلامی بێت من له‌ (شوره‌وييا) زيندگی بكه‌م،يا له‌ ئه‌مريكا زينده‌گی بكه‌م،يا له‌ ئێرانا زيندگی بكه‌م،يا له‌ زه‌مانێ خودێ حه‌زره‌تێ محمدا(صل الله عليه‌ وسلم)،له‌ مه‌كه يا له‌ مه‌دينا زيندگی بكه‌م ته کلیفی دينی كاری به‌م ملاحه زاته‌وه‌ نيه،حه‌قيقه‌ت ئه‌وه‌سه‌ كه‌ ڕه‌مه‌زان وا هه‌ڵكه‌وت‌ به‌ پای ئه‌و تحقيقاتا كه‌ كردومان وه‌ به‌ تێلفونيش قسه‌م له‌ ته‌ك كوه‌يتا كردبو،شروع ڕه‌مه‌زانمان وه‌ جه‌ژنمان موافق هاته‌و له‌ ته‌ك ته‌قويما.

به لام مه‌سئه‌له‌ی جه‌ژن قوربان به‌و جۆره‌ كه‌ زووتريش وتومانه‌ و ئێسه ته‌وزيحم دا مه‌سئه‌له‌ی جه‌ژنی ئه‌و مه‌راسيمه‌یه،بنابه‌رين ئه‌گه‌ر له‌ ڕووی ئيستمباتێ صه حيحێ ئيسلاميه‌وه‌ بێ كه‌ جه‌ژن يانێ چی؟عه‌ره‌فه‌ ڕۆژێ به‌ر له‌ جه‌ژن يانێ چی؟ئه‌شێ ئێمه‌ ئاوا جه‌ژن بكه‌ين،ئه‌مه‌يشه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نيه‌ چونكه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ زه عفی نيشانداوه،ره نگی ئيسلامی ئه نجام نه داوه،له‌به‌رئه‌وه‌ گه‌ره‌كمانه‌ خه‌تمان بگۆڕين،نا به‌ ئوميد خوای متعال ئه‌م جۆره‌ ملاحه زاته‌ كه‌مترين ته‌ئسيری له‌ ته‌سمیم و به‌رنامه‌گه‌ل ئێمه‌دا نيه.

ئه‌مه‌يشه‌ كه‌ گله‌ييان كردوه بۆچه‌ ئێمه‌ زووتر ئه‌مه‌مانه‌ ئيعلام نه‌كردوه؟حه‌قيقه‌تی ئه‌وه‌سه‌ ئه‌لعانيش نه‌خۆشم هيچ ،سێ ،چوار ڕۆژه‌ نه‌خۆش بووم و زياو له‌ نه‌خۆشگه‌ل،سه‌رجه‌نجاڵيم هه‌ر به‌و جۆره‌ ئه‌زانن،هه‌ميشه هه مه وئه‌وه‌نه‌ فه‌راغه‌تم نيه‌ كارکانم و به‌رنامه‌کانم ئه‌وه‌نه‌ حه‌ساوی ئه‌نجام بده‌م،دوێكه‌ له‌ ده‌م نيوه‌ڕۆدابوو موخته سه رێكمان له‌م باره‌وه‌ نووسی،له‌باره‌ی عه‌ره‌فه‌و جه‌ژنه‌وه‌ كه‌ فره‌ دێريش بڵاو كرياوه‌ ودێريش گه‌ييه‌ ده‌ست موسوڵمانگه‌ل،وه‌لێ خۆشه‌ويسته‌كانم مه‌سه‌له‌ی تر هی ئه‌مه‌ نيه‌ كه‌ حتما پڵاو وخۆرشتێك دروست بكرێيه!!!‌ به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئينسان جه‌ژن بتوانێ كاری بكات ماڵ و مناڵی ئه‌گه‌ر مهمانێكی هه‌س خۆشی بوێ كار خاسێكه، وه‌لێ جه‌ژن جه‌نبه(به شه)‌ مه‌عنه‌وييه‌كه‌ی مهمه‌ نه‌ جه‌نبه(به شه)‌ مادديه‌كه‌ی، ئه‌م جه‌ژنه‌ گه‌وره‌ترين جه‌ژنه‌ له‌ ئيسلاما له‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانيش گه‌وره‌تره،هه‌رچه‌ن جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان جه‌ژنێ مۆفه‌قييه‌تێ يه‌ك مانگه‌ بۆ موسه‌له‌ت بوون به‌سه‌ر نه‌فسا ،كه‌ فه‌وقه‌لعاده‌ عيباده‌تێ گه‌وره‌س ،ته‌لاشێ گه‌وره‌س ئينسان مانگێ ته‌مرين بكات موسه‌له‌ت بێ به‌سه‌ر نه‌فسی خۆيا ،ئيختيار نه‌فس خۆی بگرێته‌ ده‌س،وه‌ختێ جه‌ژن ئه‌كات جه‌ژنه‌كه‌ جه‌ژنێ گه‌وره‌س،جه‌ژنێ ڕه‌مه‌زان وه‌لێ جه‌ژنێ قوربان له‌ جه‌ژنێ ڕه‌مه‌زانيش گه‌وره‌تره،بۆچه؟چونكه‌ له‌ سه‌راسه‌ر عاله‌مێ ئيسلامه‌وه‌ نماينده‌گه‌لێ موسوڵمانگه‌ل جه‌مه‌و ئه‌ونه‌و له‌و مه‌ركه‌ز وه‌حيا وه‌ له وی ڕاجع به‌ مه‌سائيلی خۆيان حالی ئه‌ون،ئه‌ڵبه‌ته‌ به‌ شه‌رتێك به‌ ڕاستی مه‌ردوم ده‌ركی ئيسلامييان بوێ،وه‌ ئه‌و عيبادات و مه‌راسيمه‌ له‌وی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ئه‌سه‌ری بۆ ته‌واو عاله‌مێ ئيسلام فره‌ فره‌ گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ كه‌ يه‌ك ئينسان دانيشتوێ يه‌ك مانگ متوالی وبه شوین یه کا تمرينی كردبێ بۆ ئه‌وه‌ به‌سه‌ر نه‌فس خۆيا موسه‌له‌ت بوێ،به‌ و ده‌ليله‌ جه‌ژنی قوربان،جه‌ژنێ گه‌وره‌ترێكه،جه‌ژنێ جيهانی عاڵه‌می ئيسلامه،له‌ حاڵێكا جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان هه‌ركه‌سه‌ خۆی بۆ خۆيه،هه‌ر كه‌سێ ڕۆژووی گرتوێ جه‌ژن ئه‌گرێ بۆ ئه‌مه‌ كه‌ موسه‌له‌ت بوو‌ مانگێك ده‌ره‌قه‌ت نه‌فس خۆی هات،وه‌لێ جه‌ژن قوربان جه‌ژنێ هه‌م به‌سته‌گی و وه‌حده‌تێ ته‌واو موسوڵمانه کانه،يانی جه‌ژنێ قوربان،به‌ بۆنه‌ی ئه‌و مه‌راسيمه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت.

دوای ئه‌و كه‌ ئێمه‌ ئه‌زانين ئه‌و فڵانه‌ ڕۆژه‌ جه‌ژنه، تكليفی دينيمان ئه وه یه كه‌ ئيعلانی بكه‌ين.

حه‌قيقه‌ته‌ن له‌به‌ر نه‌خۆشی و سه‌رجه‌نجاڵی فره‌ فورسه‌ت نه بو تێلفۆنی ته‌ماسێ بگرم له‌ ته‌ك عه‌ره‌بستانی سعوديه‌دا،(ته‌له‌فۆن و شتيش بریک موشكڵه)تا دوێكه‌ كه‌ متوه‌جه بووم به‌ڵێ عه‌ره‌فه‌س و هان له‌ عه‌ره‌فاتا حوجاج (حجاج)،ته‌ماشام كرد من ئيتر واجبه‌ له‌سه‌رم ئيعلامی بكه‌م،هه‌رچه‌نه‌ ڕۆژگه‌كه‌ی عه‌ره‌فه‌ی موسوڵمانگه‌ل فه‌وتاوه‌ وه‌ هه‌رچه‌ن موسوڵمانگه‌ل خۆيان بۆ جه‌ژن ئاماده‌ نه‌كردگه، ئه‌ما قه‌يناكه‌ به‌هه‌ر حاڵ ته‌كليف ئه‌گه‌ر له‌ نيمه(نيوه‌ی)يشيا ئينسان بزانێ پێی هه‌ر وه‌زيفه‌يه‌ ئيعلامی بكات.

خوای متعال جه‌ژن له‌ ئێوه‌ گشت لايه‌ك ،له‌ ته‌واو هاوڵاتيگه‌ل ،له‌ ته‌واو موسوڵمانگه‌ل مباره‌ك بكات.

خوای متعال بيكا له‌مه‌ولا جه‌ژنگه‌لمان واقيعا جه‌ژن بێ،واقيعا ڕۆژێ سرور و سه‌عاده‌ت بێ.

کاکه ئه حمه دمفتی زاده

به شیک له نه واری جه ژنی قوربان

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: